عیراقی

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ره‌خنه‌ له‌ توندوتیژییه‌كان به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران ده‌گرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ره‌خنه‌ له‌ توندوتیژییه‌كان به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران ده‌گرێت
مه‌ودا میدیا-

نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق ره‌خنه‌ له‌ هه‌ڵوێستی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق ده‌گرێت به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران، باس له‌وه‌ش ده‌كات پێویسته‌ خه‌ڵك خزمه‌ت  بكرێن و بپارێزرێن نه‌ك به‌توندوتیژی رووبه‌ڕوویان ببنه‌وه‌.

جینین هینیس پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق رایگه‌یاند "لێنه‌پرسینه‌وه‌ و نه‌بوونی گیانی لێبورده‌یی شایه‌نی عیراقیه‌كان نیه‌، كه‌ 4 مانگه‌ ئازایانه‌ به‌رگری له‌ داواكارییه‌كانیان ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان تادێت به‌رز ده‌بێته‌وه‌".

لێدوانه‌كه‌ی پلاسخارت هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عیراق خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌بوو، به‌هۆی توندوتیژی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران 3 كه‌س كوژران و زیاتر له‌ 13ی تر برینداربوون.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان