جیهانی
ترەمپ وەڵامی ئێران دەداتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەمەریکا وەڵامی داوایەکی محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران دەداتەوە و دەڵێت "ئەمریکا بە هەڵگرتنی سزاکان ئامادە نییە دانوستان لەگەڵ تاران بکات".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا بە زمانی ئینگلیزی و فارسی نووسیویەتی "وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەکردووە کە وڵاتەکەی بە هەڵگرتنی سزاکان ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ ئەمەریکا بکات".
ترەمپ لە وەڵامی وەزیری دەرەوەی ئێراندا نووسیویەتی "نەخێر سوپاس ئەمریکا بە هەڵگرتنی سزاکان ئامادە نییە دانوستان لەگەڵ تاران بکات".
ئەمەش دوای ئەوە دێت وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند "ئێران ئامادەی گفتوگۆیە لەگەڵ ئەمریکادا تەنانەت دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی، سەرۆکی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران".