گێتی

ئیسرائیل گورزێکی توندی لە ئێران وەشاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئیسرائیل گورزێکی توندی لە ئێران وەشاند
مەودا میدیا-

سوپای ئیسرائیل چەند کۆگایەکی چەکی میلیشیاکانی سەر بە ئێرانی لە سوریا بۆردوومان کرد و سیستمی بەرگری ئاسمانیی سوریاش وەڵامی هێرشەکانی داوەیەوە.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەوەی ئاشکرا کردووە، کە شەوی رابردوو سوپای ئیسرائیل، لە سوریا چەند کۆگایەکی چەکی کردووەتە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆگاکان هی میلیشیاکانی سەر بە ئێران بوون و زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.

سەبارەت بە هەمان هێرش میدیای فەرمیی حکومەتی سوریا بڵاویکردووەتەوە کە هێرشەکە لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجامدراوە.

زانیاری زیاتری خستووەتەڕوو "لەلایەن سیستمی بەرگری مووشەکیی سوپای سوریاوە بەرپەرچی هێرشەکان دراوەتەوە".

لەدوای ساڵی 2011ەوە کە دۆخی ناوخۆیی سوریا بەهۆی خۆپیشاندان و راپەڕینەکانەوە ئاڵۆزی تێکەوتووە، چەندین میلیشیا و گروپی چەکداری سەر بە وڵاتانی ئێران و تورکیا و روسیا و هاوپەیمانان و چەند وڵاتێکی تر لە سوریا چالاکییان هەیە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان