گێتی

کچە نووسەرێکی جەزائیری شوو بە نەوەیەکی ناپلیۆن پۆناپەرت دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


کچە نووسەرێکی جەزائیری شوو بە نەوەیەکی ناپلیۆن پۆناپەرت دەکات
مەودا میدیا-

یاسەمین بریکی، کچە نووسەری جەزائیری بەھۆی شووکردنی بە نەوەیەکی ناپلیۆن پۆناپەرت بە ناوی جواکیم تشارڵز پۆناپەرتە بووەتە بابەتی گەرمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

بەپێی ماڵپەڕی ئەلجەزیرە، یاسەمین بریکی کچە نووسەری جەزائیری ژیانی ھاوژینی لەگەڵ نەوەیەکی ناپلیۆن پۆناپەرتی، گەورە داگیرکەری فەرەنسی پێکھێناوە کە ناوی جواکیم تشارڵز پۆناپەرتە.

لە وەڵامی رەخنەی بەشێک لە بەکارھێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا نووسیویەتی "ھاوسەرگیری ئێمە چیرۆکێکی خۆشەویستییە پێش ئەوەی پەیوەندی بە بابەتی نێوان دوو وڵات بێت".

بریکی ئەوەشی نووسیوە "پێدەچێت ئەم کارەی ئێمە ببێتە ھۆکاری باشتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان فەرەنسا و جەزائیر کە پەیوەندیی بە بیرەوەری و مێژووی ھاوبەشەوە ھەیە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب