عیراقی
کاتی دیاریکراو نییە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
باس لەوە دەکرێت کە ئەم هەفتەیە سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراق دیاری بکرێت و حکومەتی نوێ پێکبهێنرێت پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی عیراق دەڵێت "تاوەکو ئێستا سەبارەت بەو بابەتە هیچ شتێکی فەرمی نەهاتووەتە پەرلەمان".
ئارەزوو مەحمود، پەرلەمانتاری یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق سەبارەت بەوەی کە ئەم هەفتەیە سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراق دیاری بکرێت و حکومەت پێکبهێنرێت بە مەودا میدیای راگەیاند ''ئەو هەواڵانە تەنها دەنگۆی ناو خۆپیشاندەرانە و تاوەکو ئێستا هیچی فەرمی لەو بارەیەوە نەهاتووەتە ناو پەرلەمان".
ئاماژەی بەوەشکرد "تاوەکو ئێستا هیچ ناوێک رەزامەندی لەسەر نەدراوە لەلایەن لایەنە سیاسییەکانەوە و پەرلەمانەوە تاوەکو ببێتە کاندیدی فەرمی بۆ سەرۆک وەزیرانی عیراق".
جێگای ئاماژەیە، ماوەی نزیکەی چوار مانگە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی عیراق بەردەوامی هەیە و بەهۆی دروستبوونی ئاڵۆزییەوە ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران کوژراون و برینداربوون، هەروەها لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە تاوەکو ئێستا ژمارەیەک لە چالاکوانی مەدەنی کوژران و رفێندراون لەلایەن کەسی نەناسراوەوە.