گێتی

لە ئێران تەقینەوە روویدا و كوژراو و بریندار هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ئێران تەقینەوە روویدا و كوژراو و بریندار هەیە
مەودا میدیا-

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە لە شاری سروانی كۆماری ئیسلامیی ئێران تەقینەوەیەك روویدا و بەو هۆیەیشەوە كەسێك كوژرا و سێ بریندار هەیە، هێزە سەربازییەكانی ئەو وڵاتەش بێ ناوهێنانی هیچ كەس و گروپێك تەنها وتوویانە "كۆمەڵەیەكی تیرۆریستی" لە پشت تەقینەوەكەیە.
 
شارۆچكەی سروان دەكەوێتە سنووری پارێزگای سیستان و بلوجستان لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران و 343 كیلۆمەتر دوورە لە باشووری رۆژهەڵاتی شاری زاهیدان كە ناوەندی پارێزگایەكەیە.

دوو ساڵی پێشتریش بەهۆی هێرشێكی تیرۆریستییەوە لەنێوان شاری زاهیدان و خاش دەیان ئەندامی هێزەكانی سوپای پاسدارانی ئێران كوژران و برینداربوون.

لەلایەكی دیكەوە كۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند "دەستی دەرەكی" لە پشت هێرشەكانەوە هەیە و هەڕەشەی تۆڵەكردنەوە دەكات.

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان