گێتی

بە بڕیارێكی ئەردۆغان نەخشەی شاری ئامەد دەگۆڕدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە بڕیارێكی ئەردۆغان نەخشەی شاری ئامەد دەگۆڕدرێت
مەودا میدیا-

سەرۆك كۆماری توركیا بڕیاری گۆڕینی نەخشەی جوگرافی شاری ئامەدی لە باكووری كوردستان دەركرد و ئەوەش وەك هەوڵێك بۆ دوورخستنەوەی كورد لە بەڕێوەبەرێتی شارەكە وێنا دەكرێت.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا بەپێی مەرسومێكی سەرۆكایەتی، بڕیاری لێكردنەوەی ناوچەیەكی كوردستانی لە شاری ئامەد و لكاندنی بە پارێزگایەكی دیكەوە دەركرد بێئەوەی بگەڕێتەوە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ بەرپرسانی شاری ئامەد.

بەپێی بڕیارەكەی سەرۆك كۆماری توركیا، ناوچەی شانیایلای سەر بە شارەوانی كۆلب دەخرێتە سەر نەخشەی كارگێڕی شاری موش، بڕیارەكەش واژۆی رەجەب تەیب ئەردۆغانی بە ژمارە 3677ی رۆژی 20ی ئاداری 2021ی لەسەرە و لە رۆژنامەی رەسمیدا بڵاوكراوەتەوە.

پارتی داد و گەشەپێدان لە ساڵی 2001 دامەزراوە، لەوكاتەوە تائێستا لە هەوڵدایە بۆ بردنەوەی زۆرترین رێژەی دەنگی خەڵكی ئامەد لە هەڵبژاردنەكان، بەڵام سەركەوتوو نەبووە، هەروەك لە هەڵبژاردنەكانی یەك لەدوای یەكی شارەوانییەكاندا پارتی دیموكراتی گەلان "هەدەپە" سەركەوتوو بووە لە بردنەوەی هەڵبژاردنی شارەوانی گەورەی ئامەد.

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان