گێتی
سەرۆكی پێشووتری پەرلەمانی توركیا لەسەر داخستنی هەدەپە هاتە دەنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكی پێشووتری پەرلەمانی توركیا رەخنەی لە بڕیار و هەوڵەكانی ئەردۆغان بۆ داخستنی پارتەكانی ئۆپۆزیسیۆن گرت و رایگەیاند "چارەسەری كێشە سیاسییەكان ناكات".
حیسامەدین گیندۆرك، سەرۆكی پێشووتری پەرلەمانی توركیا راگەیاند "داخستنی پارتەكانی ئۆپۆزیسۆن لە توركیا خزمەت بە چارەسەركردنی كێشە و چالاكییە سیاسییەكان ناكات".
لێدوان و هەڵوێستەكەی سەرۆكی پێشووتری پەرلەمانی توركیا لەكاتێكدایە پارتی داد و گەشەپێدان "ئەكەپە" داوایەكی یاسایی بەگەڕخستووە بۆ داخستنی پارتی دیموكراتی گەلان "هەدەپە" كەوا نوێنەرایەتی چارەسەركردنی دۆزی كورد دەكات.
گیندۆرك پێشتر ئەندانی پارتەكانی "دیموكراتی، دادپەروەری و توركیای گەورە" بوو كە هەموویان داخراون، بەڵام لەكۆتاییدا بووە سەرۆكی پەرلەمانی توركیا و لە نوێترین هەڵوێستیدا دەڵێت "داخستنی حزبەكان كارێكی باش نییە".
سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی توركیا جەختی لەوەشكردووەتەوە "داخستنی حزبە سیاسییەكان، سیاسەت بەهێز و ئیرادەی مرۆڤەكان لاواز و بێهیوا دەكات، پێویستە پارێزگاری لە پارتەكانی ئۆپۆزیسیۆنی ناو پەرلەمان بكرێت، چونكە دیموكراسیەت سیستمی لێوەردەییە".
خ.غ