گێتی

بەهۆی وتارەكەیەوە لە نەورۆزی ئامەد، هاوسەرۆكی هەدەپە دادگایی دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی وتارەكەیەوە لە نەورۆزی ئامەد، هاوسەرۆكی هەدەپە دادگایی دەكرێت
مەودا میدیا-

داواكاری گشتی لە توركیا دۆسییەی دادگاییكردنی بۆ هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان "هەدەپە" كردەوە و بڕیارە لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ بكرێت دوای ئەوەی وتارێكی لە ئاهەنگی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز لە ئامەدی باكووری كوردستان پێشكەشكرد.

داواكاری گشتی لە توركیا رایگەیاندووە "بەتۆمەتی بانگەشەكردن بۆ تیرۆر" میتحەت سانچار، هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان "هەدەپە" دادگایی دەكەن.

ئەمە لە كاتێكدایە رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاندبوو كە پرۆژەیەكیان ئامادەكردووە بۆ باشتركردنی رەوشی مافی مرۆڤ لە توركیا، بەڵام رۆژانە ئەندام و سەركردەكانی هەدەپە و حزبە ئۆپۆزیسیۆنەكانی دیكە لەو وڵاتە رووبەڕووی گرتن و زیندانیكردن و سزادان دەبنەوە.
 
خ.غ


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان