گێتی

یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ناوەندی فەلەکناسی نێودەوڵەتی ئاشکرای کردووە کە 13ی نیسانی 2021 یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت، هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە کە مانگی رەمەزانی ئەمساڵ 30 رۆژ دەبێت.

بەپێی دیاریکردنەکانی ناوەندی فەلەکناسی نێودەوڵەتی بێت "رۆژی  13ی نیسانی 2021 یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت لەسەرجەم وڵاتان".

ناوەندی فەلەکناسی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەشکردووە "رەمەزانی ئەمساڵ 30 رۆژ دەبێت، هەروەها 13ی ئایاری 2021یش یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan