گێتی

کەشتییە گیرخواردووەکە کەوتەوە سەر رێڕەوی خۆی

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشتییە گیرخواردووەکە کەوتەوە سەر رێڕەوی خۆی

مەودا میدیا-

پاش ئەوەی بۆ ماوەی شەش رۆژ گیریخواردبوو، زیانێکی زۆریشی بە ئابووری جیهان گەیاندبوو، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە کەشتییەکەی نۆکەندی سویس لە میسر، کەوتەوە سەر رێڕەوی ئاسایی خۆی.

میدیاکانی میسر، بڵاویانکردەوە "کەشتیی ئیڤەر گرین بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە 29ی ئاداری 2021، کەوتۆتەوە سەر رێڕەوی ئاسایی خۆی و ئەو کەشتییانەشی لە چاوەڕوانی تێپەڕین بوون بە نۆکەندەکەدا، دەستیان بە هاتوچۆ کردووەتەوە".

کەشتیی ئێڤەرگرین درێژییەکەی 400 مەترە و پانییەکەی دەگاتە 200 مەتر و قورساییەکەی 200 هەزار تۆنە، ماوەی شەش رۆژە لە نۆکەندی سویس لە میسر گیریخواردووە، بەپێی خەمڵاندنەکانیش زیانی 12 ملیار دۆلاری لە ئابووری جیهان داوە.

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان