کوردستانی
هه‌ڵه‌بجه..ئاگر له به‌شێكی بازاڕی شنروێ كه‌وته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
كه‌مێك پێش ئێستا ئاگر له به‌شێكی بازاڕی شنروێ له شاری هه‌ڵه‌بجه كه‌وته‌وه، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی هه‌ڵه‌بجه له رووداوه‌كه توانییان كۆنترۆڵی بكه‌ن.
زانیار عومه‌ر، وته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ڵه‌بجه به مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م شه‌و ئاگاداركراینه‌وه له بوونی رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه له به‌شێكی بازاڕی شنروێ، تیمه‌كانمان گه‌شتنه شوێنی رووداوه‌كه و توانیان ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن".
وته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ڵه‌بجه وتی "رووداوه‌كه ته‌نها زیانی ماددی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا خه‌مڵاندنی ته‌واو بۆ زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نه‌كراوه".