عیراقی

ئەیاد عەلاوی: کاندیدی سەرۆک وەزیران لەلایەن ئێرانەوە رەتدەکەینەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەیاد عەلاوی: کاندیدی سەرۆک وەزیران لەلایەن ئێرانەوە رەتدەکەینەوە
مەودا میدیا-

سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی رایدەگەیەنێت سەپاندنی هەر کاندێدیک بۆ سەرۆک وەزیران لەلایەن ئێرانەوە رەتدەکەنەوە ئاماژەی بەوەشکرد ئەو جوڵانەوە جەماوەرییە کە لە سەرتاپای عیراق دەستیپێکردووە جوڵانەوەیەکی تایبەتە. 

ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی لە تویتێکدا نووسیویەتی "هەر کاندیدێک بە بڕیار یاخود بەدەستوەردانی ئێران و هەر وڵاتێکی تر بسەپێنرێت بەبێ گەڕانەوە بۆ خۆپیشاندەران لە رووی سیاسی و لەناو خەڵکەوە رەتدەکرێتەوە و دەبێتە هۆی درووستکردنی دۆخێکی ئاڵۆزتر".

عەلاوی سەبارەت بە خۆپیشاندانەکان ئاماژەی بەوەکردووە "ئەو جوڵانەوە جەماوەرییە کە لەسەرتاپای عیراق دەستیپێکردووە، جوڵانەوەیەکی تایبەت و دڵسۆزانەی عیراقیانەیە و هەمو جۆرە دەستوەردان و کاریگەرییەکی دەرەکی رەتدەکەینەوە و ئێمەش پاڵپشتی دەکەین و سور دەبین لەسەری".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان