کوردستانی

جوتیارانی هەرێمی کوردستان داوای مافەکانی خۆیان لە حکومەتی عیراق دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


جوتیارانی هەرێمی کوردستان داوای مافەکانی خۆیان لە حکومەتی عیراق دەکەن
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد

جوتیاران لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان گردبوونەوەی داوای وەرگرتنی پارەی گەنمی سێ ساڵ دەکەن کە لەلایەن حکومەتی عیراقییەوە نەیان دراوەتێ.

عوسمان یاسین، یەکێکە لە جوتیارانی ناڕازی بە مەودا میدیای راگەیاند ''ئەمڕۆ ئێمە لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان کۆبووینەتەوە بۆ داواکردنی پارەی سێ ساڵی گەنمی جوتیاران کە تاوەکو ئێستا لەلایەن حکومەتی عیراقەوە نەدراوە پێمان''.

ئاماژەی بەوەشکرد "حکومەتی عیراق پارەی گەنمی ساڵەکانی 2014 و 2015 و 2016 جوتیارانی هەرێمی کوردستان قەرزارە، بۆیە ئێمە ئەمڕۆ هاتووین داوای مافەکانی خۆمان بکەین".

ئەو جوتیارە وتیشی "خۆپیشاندانەکان تاوەکو ئێستا بەردەوامە و بەشێک لە پەرلەمانتاران هاتوونەتە لامان، هەروەها بەردەوام دەبین تاوەکو مافەکانی خۆمان وەر دەگرین".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان