تەندروستی

نه‌وه‌یه‌كی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركه‌وت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نه‌وه‌یه‌كی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركه‌وت

مه‌ودا میدیا-

نه‌وه‌یه‌كى نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن تاقیگەیەک لە ناوچەی کەنداوی کالیفۆرنیا لە باشوری رۆژئاوای ئەمه‌ریکا دۆزراوەتەوە.

تاقیگەی ڤایرۆسی ستانفۆردی ئه‌مه‌ریكی، رایگەیاند "یەک حاڵەتی نەخۆشی نوێی دۆزیوه‌تەوە لە رێگەی زنجیرەی جیناتی، تێبینى ئه‌وه‌ كراوه‌ کە لە هیندستانەوە ئه‌و نه‌وه‌ نوێیه‌ى كۆرۆنا سەرچاوەى گرتبێت، هه‌روه‌ك بەلایەنی کەمەوە گومان لە حەوت کەیسی دیکە كرا كه‌ ئه‌و ڤایرۆسه‌ نوێنه‌یان توشبووبێت".

بە گوێرەی هەواڵێکی فۆکس نیوز، بێن پینسکی بەڕێوەبەرێكى تاقیگەیه‌ دەڵێت "ئەگەر تۆ لە بەرزکەرەوەیەک بیت لەگەڵ کەسێک کە ئەم نەخۆشییەی هەیە، ئەوە لەوانەیە تووشی تۆش ببێت".

به‌ڵام، پیتەر جین مامۆستای نەخۆشییە هەوکردنەکان لە زانکۆی کالیفۆرنیا به‌پێچه‌وانه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى تاقیگه‌كه‌، ده‌ڵێت "ئەو نەخۆشییە نوێیە تواناى گواستنه‌وه‌ى هێنده‌ى نه‌وه‌ى ئێستاى كۆرۆنا به‌هێز نییه‌".

ڤایرۆسى كۆرۆنا بۆ یه‌كه‌مجار له‌ شارى وهانى چین له‌ كۆتایی ساڵى 2019 ده‌ركه‌وت، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا به‌ ملیۆنان كه‌س له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا توشی بوون، له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی پێشووشدا نه‌وه‌یه‌كی نوێی له‌ به‌ریتانیا ده‌ركه‌وت.

هـ.ع


زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

كێ مه‌رجه‌عه‌؟

لەلایەن رێبوار كه‌ریم وه‌لی


News

عیراق و میسر و ئوردن ژێر بەژێر بەنیازی چین؟

لەلایەن ئەسعەد جەباری


News

دادەی کوردایەتی و تەوارەکەی شۆڕش

لەلایەن عیماد ئەحمەد