کوردستانی

لە ئەمساڵدا 41 حاڵەتی ئایدز لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ئەمساڵدا 41 حاڵەتی ئایدز لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە
مەودا میدیا-

1ی کانونی یەکەمی هەموو ساڵێک بە رۆژی جیهانی نەخۆشی ئایدز دیاریکراوە وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاند لە ئەمساڵدا لە هەرێم 41 حاڵەتی نەخۆشی ئایدز تۆمارکراوە.

سامان حسێن بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لە رۆژی جیهانی ئایدزدا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند "لە ئەمساڵدا 41 حاڵەتی نەخۆی ئایدز لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە".

وەزیری تەندروستی ئەوەشی ئاشکرا کرد "تەنها دوو کەس لەو توشبووانە خەڵکی هەرێمی کوردستانن ئەوانی دیکەش خەڵکی شارەکانی ناوەراست و خوارووی عیراقن".

ئەوەشی خستەڕوو "لە ساڵی 2019دا 350 هەزار کەس پشکنینی ڤایرۆسی HIV یان کردووە".

نەخۆشی ئایدز یەکێکە لە نەخۆشە کوشندەکان کە نەخۆشیەکی گوازراوەیەوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگوێزرێتەوە زیاتر لە رێگەی خوێنەوە دەگوێزرێتەوە، یەکێکە لەو نەخۆشیانەی کە چارەسەری نیە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان