کوردستانی
وه‌زاره‌تێكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌قه‌رزی سه‌ر هاوڵاتییان خۆشده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تی کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تیی حکومه‌تی هه‌رێمى کوردستان، له‌سه‌دا 50ى ئه‌و قه‌رزانه خۆشده‌بێت كه لاى خاوه‌نكاره‌كانه به‌و مه‌رجه‌ى ته‌واوى قه‌رزه‌كه به‌بێ دواكه‌وتن و به یه‌كجار بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ حكومه‌ت.
لە راگەیاندراوێكدا وه‌زاره‌تی کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند"پاڵپشت به بڕگه‌ى حه‌وته‌م له کۆنووسى دانیشتنى ژماره 123ى ئه‌نجومه‌نى کارگێڕیى خه‌زنه‌ى خانه‌نشین و ده‌سته‌به‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى بۆ کرێکاران، بڕیاریدا سزاى دواکه‌وتنى قه‌رزى پاره‌ى به‌شدارییه‌کان ده‌به‌خشرێن به رێژه‌ى له‌سه‌دا 50".
وه‌زاره‌ته‌كه، مه‌رجى بۆ ئه‌و كه‌سانه هه‌یه كه قه‌رزه‌كه‌یان كردووه‌و راشیگه‌یاند "لێخۆشبوونه‌كه ئه‌و خاوه‌نکارانه ده‌گرێته‌وه كه له 1/6/2021 تا 1/11/2021 سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ده‌سته‌به‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى بۆ کرێکاران له پارێزگاکان ده‌كات بۆ دانى پاره‌ى به‌شدارییه‌کان و قه‌رزه‌که‌ى به شێوه‌ى نەقد به یه‌کجار".
وه‌زاره‌تى کار و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى، ئاشكراشیكردووه "ئه‌وانه‌ى ئه‌م بڕیاره ده‌یانگرێته‌وه قه‌رزه‌که‌یان بۆ ناکرێت به قیست، هه‌روه‌ها ئه‌و خاوه‌نکارانه‌ى پاره‌ى قه‌رزه‌کانیان بۆ کراوه به قیستى مانگانه ئه‌گه‌ر له ماوه‌ى سه‌ره‌وه پاره‌که‌یان به نه‌قد بده‌ن به‌ر ئه‌و بڕیاره ده‌که‌ون".
هـ.ع