کوردستانی

پۆلیسی سلێمانی دانپێدانانی تۆمەتبارێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی سلێمانی دانپێدانانی تۆمەتبارێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا- 

مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بە فێڵ پارەی لە ئافرەتێك وەرگرتووەو خۆی وەك پزیشك ‌و بازرگانی نەوت پێناساندووە.

نەقیب سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندن‌ و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی ئافرەتێك لەبەشی نەهێشتی تاوان سكاڵای تۆماركرد لەسەر كەسێك كە فێڵی لێكردووەو دەستی بڕیوەو خۆی وەك پزیشك‌ و بازرگانی نەوت پێناساندووەو بڕی 10 هەزار دۆلاری لێسەندووە كە گوایە كاری پێوە دەكات، دوای ئەوە كەسەكە مۆبایلی كوژاندۆتەوەو خۆی لێ شاردۆتەوە".

وتیشی "دوای دەستپێكردنی لێكۆڵینەوەو كۆكردنەوەی زانیاری‌ و وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی نەهێشتنی تاوان، توانرا لەبەرواری 2020/1/25 تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "كە دوای وردبینیكردنی داتاكانی پۆلیسی سلێمانی دەركەوتووە كە ئەم كەسە پێشتریش بەفێڵ پارەی لە هاووڵاتییەك وەرگرتووە كە گوایە كاسبی پێوە دەكات، بەڵام پارەی ئەو هاوڵاتییەشی خواردووە، هەروەها بەتۆمەتی هەڕەشەكردن لەڕێی موبایلەوە بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن پێشتر دەستگیركراوە. ئێستا تۆمەتبار (أ ، ج ، ج ) دانی بەتاوانەكەیدا ناوەو بەبڕیاری دادوەر بەندەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".

https://www.facebook.com/watch/?v=2528421377396587
Qaiwan
Qaiwan