کوردستانی

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار: دابەشکردنی زەوی هیچ بەهایەکی یاسایی نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار: دابەشکردنی زەوی هیچ بەهایەکی یاسایی نییە

مەودا میدیا-

پاش ئەوەی لە گەرمیان دەستبەدابەشکردنی زەوی بەسەر زیندانییانی سیاسی کرا، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، دابەشکردنی زەوی بەهەموو شێوەیەک راگیراوەو ئەوەی کراوە یاسا شکێنییەو هیچ بەهایەکی یاسایی نییە.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە رێگەی روونکردنەوەیەکەوە دەڵێت "رەفتارکردن و دابەشکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ زەوی و زاری حکومەت و موڵکی گشتی، لەناو سنووری شارەوانییەکان، بەبێ رەزامەندیی فەرمی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، هەر لایەن و فەرمانگە و کەسێک بیکات، ئەوا یاسا شکێنیە و لێکەوتەی یاسایی بەدوادادێت".

دەقی روونکردنەوەکە:

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە
  
چەند رۆژێکە هەواڵێک لە دامودەزگاکانی راگەیاندن، سەبارەت بە دابەشکردنی زەوی لە چەند ناوچەیەکی کوردستان بڵاو دەکرێتەوە، بۆیە ئەم روونکردنەوانەی خوارەوە بەپێویست دەزانین: 

- توێژەکانی کوردستان ئەوانەی بەپێی یاسا و رێنماییەکان مافی وەرگرتنی زەوییان هەیە لە هەموو پارێزگاکانی کوردستان، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو مافەیان لەبەرچاو دەگرێت و لە کاتی هەبوونی ژمارەی زەوی پێویست کە بەپێی پلان بۆ نیشتەجێکردن ئامادە دەکرێت، بەسەر سەرجەم توێژەکان دابەش دەکرێت، نەوەک بە جیاوازی و لە چەند شوێنێکی دیاریکراو و بەکارهێنانی زەوی گشتی لە پێناوی مەرامی سیاسی و دابەشکردنی بەسەر دۆست و لایەنگران و دروستکردنی ئەمری واقیعێک بە دوور لە بنەمای یاسایی. 

- رەفتارکردن و دابەشکردنی زەوی دەبێت بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بێت، بۆ هەموو خەڵکە موستەحەق و شیاوەکان بێت، بەپێی بڕیار و رێکار و بنچینە یاساییەکان بێت. 

- رەفتارکردن و دابەشکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ زەوی و زاری حکومەت و موڵکی گشتی، لەناو سنووری شارەوانییەکان، بەبێ رەزامەندیی فەرمی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، هەر لایەن و فەرمانگە و کەسێک بیکات، ئەوا یاسا شکێنیە و لێکەوتەی یاسایی بەدوادادێت.
 
- حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە هەموو شێوەیەک کاری نایاسایی رەفتارکردن لەگەڵ دابەشکردنی زەوی بە شێوەی هەوایی و کارت راگرتووە و کاری پێ ناکرێت، پێچەوانەی ئەوە هیچ بەهایەکی یاسایی نابێت. 

- موڵکی گشتی و زەوی و زار، موڵکی هەموو خەڵکی کوردستان و نەوەکانی داهاتوومانە و رێگەنادرێت بە نایاسایی بەکار بهێندرێت.

ه.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

پیسبوون بە دەنگ (ژاوەژاو)

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

هەڵوەستەیەک لە هەڵوێستی ژنێک

لەلایەن هاودین مەحمود


News

ژنی کورد لەنێوان 8ی مارسی دوێنێ و ئەمڕۆدا

لەلایەن دێرین جەمال