کوردستانی

پرۆگرامی خوێندنی پۆلی 12 کەمدەکرێتەوە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


پرۆگرامی خوێندنی پۆلی 12 کەمدەکرێتەوە؟
مەودا میدیا-

بریکارى وەزارەتى پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت "لەسەر داواى خوێندکاران لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ کەمکردنەوەى پڕۆگرامى خوێندنى پۆلى 12ى ئامادەیى" و دەشڵێت "کەمکردنەوەى پڕۆگرامى خوێندن شتێکى ئاوا ئاسان نییە".

سەیوان عەلى، بریکارى وەزارەتى پەروەردەى حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پشکی بزووتنەوەی گۆڕان بە میدیاى حزبەکەی وتووە "لەسەر داواى بەشێکى زۆر لە خوێندکارانى پۆلى (12)ى ئامادەیى، وەزارەتى پەروەردە لیژنەیەک بۆ کەمکردنەوەى پڕۆگرامەکانى خوێندنى ئەمساڵ پێکهێنراوە".

وتووشیەتی "تائێستا هیچ بڕیارێک لەسەر کەمکردنەوەی پرۆگرام نەدراوە، بەڵام ئەوە پێشنیازێکى جدییە و پێشبینى دەکەین بڕیارى یەکلاکەرەوەى لەسەر بدرێت".

 بریکارى وەزارەتى پەروەردە ئاماژەی بەوەش کردووە "ئەندامانى ئەو لیژنەیە پێکدێنین لە هەموو بەڕێوەبەرە گشتییەکانى سەرجەم پارێزگاکان و دیوانى وەزارەت" باس لەوەش دەکات "کەمکردنەوەى پڕۆگرامى خوێندن شتێکى ئاوا ئاسان نییە".
 ک. ر
Qaiwan
Qaiwan