کوردستانی
هه‌لی كار بۆ سێ هه‌زار كه‌س له پارێزگایه‌كى هه‌رێمى كوردستان ده‌ره‌خسێنرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو له هه‌رێمى كوردستان ئاشكرایكرد، له هه‌ولێر سایلۆیه‌كى به بازاڕكردنى گه‌نم دروستكراوه، كه تواناى ئه‌وه‌یه هه‌یه گه‌نمى جوتیاران به بازاڕ بكات و سێ هه‌زار هه‌لى كاریش بۆ ده‌رچووانى زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌سته‌به‌ر بكات.
بێگه‌رد تاڵه‌بانى، وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌كاتى بەسەرکردنەوەی پرۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لە پارێزگای هەولێر، رایگه‌یاند "لە ئێستادا خۆشبەختانە دروستکردنی سایلۆکان لە 85%ی کارەکانی تەواو بووە بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکرێ کە بەرهەمی جوتیارانی ئەمساڵ وەربگیرێ، هەروەها کارگەکانی ئارد، ساوه‌ر، بروش، عەلەفی ئاژه‌ڵى دەواجن و مەعکەرۆنی لە هەمان پرۆژە لە ئاستێکی زۆرباشدا بونیاد نراون".
راشیگه‌یاند "ئەم پرۆژەیە یەکێکە لە پرۆژە هەره گرنگەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان کە لەسەر رووبەری 1200 هەزار و دووسەد دۆنم زەویدا، 20 سایلۆی گەورەی لە قۆناغی یەکەمدا دروستکراوە، کە هەر سایلۆیەک توانای هەڵگرتنی پێنج هەزار تۆن گەنمی هەیە، وە لە توانایدایە سێ هەزار کەس لە دەرچووان و دەستی کار بخاتە سەرکار".
وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو، ئاشكراشیكرد "خۆشبەختانە لە مانگی ته‌موزى ئه‌مساڵدا، یەکەمین وەجبەی ئاردی خۆماڵی کارگەکانی ئەم پرۆژەیە دەکەوێتە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان".
هـ.ع