کوردستانی

ئه‌مڕۆ شاندنى دانووستاندنكارى كورد ده‌چنه‌ په‌رله‌مانى كوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مڕۆ شاندنى دانووستاندنكارى كورد ده‌چنه‌ په‌رله‌مانى كوردستان

مه‌ودا میدیا-

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ شاندنى دانوستاندنكارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌ له‌ماوه‌كانى پێشوودا چونه‌ به‌غدا، بچنه‌ په‌رله‌مانى كوردستان و قسه‌ له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى گشتیى عیراق بكه‌ن.

شانده‌كه‌ له‌سه‌ر پێشنیازى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڕواته‌ په‌رله‌مان،  روونكردنه‌وه‌ ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ورده‌كارى رێككه‌وتنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ئه‌ركه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌ جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ و ورده‌كارییه‌كانى دیكه‌ى په‌یوه‌ست به‌ بودجه‌ى گشتى.

كۆتایی مانگى رابردوو پاش مشتومڕێكى زۆرى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى عیراق، دواجار بودجه‌ى گشتى عیراق په‌سندكرا، تیایدا پشكى هه‌رێمى كوردستان به‌ كۆمه‌ڵێك مه‌رج و پابه‌ندبوون كه‌ پێویسته‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامیبدات، له‌ بودجه‌كه‌دا جێگیركرا.

هـ.ع


Qaiwan
Qaiwan