کوردستانی
ژنێكى كورد 20 ساڵه چاوه‌ڕێى له‌سێداره‌دانه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ژنێكى كوردى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، ماوه‌ى 20 ساڵه له زینداندایه كه سزاى له‌سێداره‌دانى هه‌یه، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ى پیاوێك به چه‌قۆ هێرشیكردووه‌ته سه‌رى و ویستوویه‌تى ده‌ستدرێژى سێكسى بكاته سه‌رى، ئه‌ویش ئه‌و پیاوه‌ى كوشتووه.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، كه كار له‌سه‌ر مافى مرۆڤ له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ده‌كات، بڵاویكرده‌وه " ژنێکی خەڵکی ئورمیە بە ناوی موحیبەت مەحمودی تەمەن 64 ساڵ ماوه‌ى 20 ساڵه سزای سێدارەی بە سەردا سەپاوە و لە بەندیخانە لە چاوەڕوانی مەرگدایە".
موحیبەت مەحمودی، کە ئێستا لە بەندیخانه‌ى ژنانی ناوەندی ئورمیە راگیراوە، كوژراوه‌كه کاتژمێر هه‌شتی بەیانی بە چەقۆ و بە مەبەستی دەستدرێژی چووه‌تە نێو حەوشەکەیان، پاش ئەوەی کە ناوبراو ئامادە نەبووە ماڵەکە بەجێبهێڵێت، ئه‌و ژنه زیندانیكراوه چەکێک هەڵدەگرێت و تەقە دەکات و فیشه‌كێك به‌ر ئه‌و كه‌سه ده‌كه‌وێت كه ویستویه‌تى ده‌ستدرێژى بكاته سه‌رى.
موحیبەت مەحمودی دایکی پێنچ منداڵە، یەکێک لە منداڵەکانی ده‌ڵێت "لە رۆژی رووداوەکەدا کوژراوەکە سێ چەقۆی دابوو لە زک و کەلەکەی دایکم، تەنانەت کاتێک هێزەکانی پۆلیس چوونەتە شوێنی کوشتنەکە، هێشتا چەقۆکە لە دەستی کوژراوەکەدا بوو، بەو حاڵەش و بە پێی ئەو بەڵگانەش کە لەبەردەستدایە، دادگا سزای سێدارەی بە سەر دایکمدا سەپاندووە".
چه‌ند رۆژێك پێشتر رێكخراوى مافى مرۆڤى هه‌نگاو بڵاویكرده‌وه، لەئێستادا 12 ژن کە سزای سێدارەیان بە سەردا سه‌پێدراوه و له به‌ندیخانه‌ى ژنانی ناوەندی ئورمیە راگیراون.
هـ.ع