گێتی

له‌ شه‌ڕێكدا 70 كه‌س كوژران

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ شه‌ڕێكدا 70 كه‌س كوژران

مه‌ودا میدیا-

له‌ماوه‌ی‌ شه‌و و رۆژی رابردوودا به‌هۆی شه‌ڕى نێوان حوسییه‌كان و حكومه‌تى یه‌مه‌ن له‌ باكورى ئه‌و وڵاته‌،  70كه‌س كوژراون.

دوو بەرپرسی سەربازی یه‌مه‌ن، به‌ ئاژانسى هه‌واڵى فرانس پرێسیان راگه‌یاند "لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی سەر بە حکومەتی یەمەن و حوسییەکاندا لە شاری مەئرەبی باکووری یەمەن، 70 کەس کوژراون".

دوو بەرپرسەکە، راشیانگه‌یاند "شەڕەکە لە سێ بەرەوە دەکرێت و حوسییەکان بەرەو ناوچەکانی کەسارە و مەشجەعی باکووری رۆژئاوای شاری مەئرەب پێشڕەوییان کردووە، بەڵام نەیانتوانیووە بەرەو ناوچەکانی جەبەل موڕادی باشوور پێشڕەوی بکەن".

ئاشكراشیانكرد "26 کەس لە هێزەکانی سەر بە حکومەتی یەمەن و 44 چەکداری حوسییەکان کوژراون".

هـ.ع


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن