کوردستانی

قوباد تاڵەبانی: حکومە‌تی ھە‌رێمی کوردستان پابە‌ند دە‌بێت بە‌و ئە‌ركانە‌ی كە‌ لە‌سە‌ریە‌تی

مەودا میدیا - سلێمانی |


قوباد تاڵەبانی: حکومە‌تی ھە‌رێمی کوردستان پابە‌ند دە‌بێت بە‌و ئە‌ركانە‌ی كە‌ لە‌سە‌ریە‌تی
مەودا میدیا-

جێگری سەرۆکی حکومەت لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت حكومە‌تی ھە‌رێمی کوردستان پابە‌ند دە‌بێت بە‌و ئە‌ركانە‌ی كە‌ لە‌سە‌ریە‌تی لە‌ یاسای بودجە‌ی 2021ی عیراق بۆ بە‌دە‌ستھێنانی ماف و شایستە‌ داراییە‌كانی ھاووڵاتییان.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 12ی نیسانی 2021 قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکى وەفدی دانوستاندنکارى حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەندامانی وەفدەکە، سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کرد و لەلایەن سەرۆکی پەرلەمان و ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانەوە پێشوازییان لێكرا.
 
وەفدی دانوستاندنکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سە‌رۆكایە‌تیی پە‌رلە‌مان و سە‌رۆكی فراكسیۆنە‌كان و لیژنە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كان کۆبوەوە بۆ خستنەڕووى ناوەرۆکى ئەو رێککەوتنەى کە وەفدەکە لەگەڵ لایەنە عیراقییەکان ئەنجامی داوە و جێگیرکراوە لە یاساى بودجەى 2021ى عیراق دا.
 
لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەى بەوە دا "ئەم رێکكە‌وتنە‌ لە دەرئە‌نجامی کۆبوونەوەکان و لێکتێگەیشتنی نێوانمان بوو کە توانیمان بە راست و دروستی زانیارییەکان بگەیێنین و زۆر بە راشکاوانە گفتوگۆمان کرد لەسەر پرسەکانى تایبەت بە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و پرسی بودجە و داهات و خەرجییەکان و چۆنێتیی جێگیركردنی بڕگە‌یە‌ك لە‌و یاسایە‌ كە‌ قابیلی جێبە‌جێكردن بێت".
 
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوەکرد "وە‌كو حکومەتى هەرێمی کوردستان پابەندبوونی خۆمان دەربڕیوە بە جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنە و لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كانیشمان راسپاردووە‌ بۆ ئە‌و مە‌بە‌ستە‌".
 
س.س
Qaiwan
Qaiwan