کوردستانی
کەسێک بە تۆمەتی ئەنجامدانی چەند تاوانێکی جیاواز دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند لەسەر سکاڵای چەند هاوڵاتییەک، هەروەها دەستیش بەسەر دوو چەکی بێ مۆڵەت و ئۆتۆمبێلێکیشدا گیرا
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "دوای تۆمارکردنی سکاڵای چەند ھاوڵاتییەک لەسەر تۆمەتبارێک، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و توانرا تۆمەتبار (ع، ق، أ) لەدایکبووی 1997 لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی رزگارییەوە بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی مادەی 21ی چەك دەستگیر بکرێت".
ئاماژە بەوەشکراوە "لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباردا دەستیشگیرا بەسەر دو چەکی بێ مۆڵەت لەجۆری کڵاشینکۆف و دەمانچە و ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتا لە جۆری (نیسان- پاترۆل)".
ئەوەش هاتووە "تۆمەتبار لەچەند بنکەیەکی پۆلیس سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمارکراوە و داواکراو بووە، بەپێی مادەکانی (446، 431، 482) و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن".
س.س