گێتی
كوڕێكی قەزافی بۆ سەرۆكایەتیی لیبیا خۆی بەربژێر دەكات و ئەگەری سەركەوتنی زۆرە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەحمەد قەزافی، كوڕی مامی سەركردەی كۆچكردووی لیبیا و رێكخەری پێشووی پەیوەندییەكی ئەو وڵاتە لەگەڵ میسر بۆچوونی وایە ئەگەر سەیفولئیسلام قەزافی بۆ سەرۆكایەتیی لیبیا خۆی بەربژێر بكات، ئەوا سەركەوتوو دەبێت و كەس مافی ئەوەی نییە لەو كار و ئەركەدا رێگری لێبكات.
ئەحمەد قەزافی كە ئێستا سەركردەی بەرەی خەباتی نیشتمانییە راگەیاند "مافی سەیفولئیسلامە و بگرە پێویستە لەسەریشی ئەگەر ویستێك هەبێت بۆ خۆبەربژێركردنی لە هەڵبژاردنی داهاتووی لیبیا ئەو كارە بكات، كەسیش مافی ئەوەی لەو كارەدا رێگری لێبكات".
ئەو سەركردەیەی بەرەی خەباتی نیشتمانی لیبیا لەبارەی سەیفولئیسلام قەزافییەوە وتوویەتی "گەنجێكە و لە نەوەی ئێستایە، بۆ ئاییندەی لیبیا پلان و بەرنامە و پرۆژە بۆ بەدیهێنانی خەونەكانی گەنجان هەیە، هەروەها لەسەر تەیاری قەزافی ئەژمار دەكرێت".
لەبارەی ئەگەری سەركەوتنی سەیفولئیسلامەوە لە هەڵبژاردنەكان وتوویەتی "لەهەموو كەسێك زیاتر ئەگەری سەركەوتنی لە هەڵبژاردنەكاندا هەیە و زۆرینەی یەكلاكەرەوەی دەنگەكان بەدەستدەهێنێت و كەس ناتوانێ ئەو مافەی لێ زەوت بكات".
س.س