کوردستانی

لەبارەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی زیادە لە مانگی رەمەزاندا روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی زیادە لە مانگی رەمەزاندا روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیاربوو لە مانگی رەمەزاندا بەشەخۆراکێکی زیادە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش بکرێت، بەڵام وەک  بەڕێوەبەری کۆمپانیای خۆراک لە سلێمانی رایدەگەیەنێت تائێستا وەزارەتی بازرگانی عیراق هیچ بەشەخۆراکێکی زیادەی نەناردووە.

شەوکەت محەمەد، بەڕێوەبەری کۆمپانیای خۆراک لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا وەزارەتی بازرگانی عیراق هیچ بەشەخۆراکێکی زیادەی نەناردووە تاوەکو لە مانگی رەمەزاندا بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش بکریت".

 بەڕێوەبەری کۆمپانیای خۆراک لە سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد "لە مانگی رەمەزاندا بەشەخۆراکی مانگی ئاداری 2021 دابەش دەکرێت، هەروەها هەرکاتێکیش وەزارەتی بازرگانی عیراق بەشە خۆراکی زیادەی نارد بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشی دەکەین".

س.س
Qaiwan
Qaiwan