کوردستانی
گەشتکردنی هاوڵاتییان بۆ وڵاتی ئێران مەرجدارە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ رایدەگەیەنێت بڕیاری ئاسایی کردنەوەی هاتوچۆ و گەشتکردن بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران لە رێگەی دەروازە سنوورییەکان بەشێوەی مەرجدارە، ئاماژە بەوەشدەکات هەڵگرانی ڤیزای گەشتیاری لەئێستادا ڕێگەیان پێ نادرێت گەشت ئەنجام بدەن.
ئیسماعیل عەلی، لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ رایگەیاند "هاوڵاتییانی ئازیز ئاگادارتان دەکەینەوە کەوا بڕیاری ئاسایی کردنەوەی هاتوچۆ و گەشتکردن بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران لە رێگەی دەروازە سنوورییەکان بەشێوەی مەرجدارە و کەسانی کە هەڵگری ڤیزای ئێرانن لە جۆرەکانی (خوێندن ــ نەخۆشی و دەرمان ــ بازرگانی و وەبەرهێنان ــ خاوەن ئیقامەی کارپێکراو) دەتوانن سەفەری ئەو وڵاتە بکەن و هەڵگرانی ڤیزای گەشتیاری لەئێستادا رێگەیان پێ نادرێت تا 2021/4/20".
ئاماژەی بەوەشکردووە "لەئێستادا لە بەشی نشینگەی باشماخ تەنها کار بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە بۆ مەبەستەکانی نەخۆشی و خوێندن و بازرگانی و خاوەن ئیقامەن و لە ئەگەری هەر گۆڕانکاری یەکی دیکەدا ئاگادارتان دەکەینەوە، لەبەرئەوە بە پێویستمان زانی لاتان روونبێت کەوا ئاسایی بوونەوەی تەواوەتی نییە وەک هەندێ لە راگەیاندنەکان ئاماژەیان پێداوە بەڵکو بڕیارێکی مەرجدارە".
س.س