کوردستانی
پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەستگیرکردنی چەند چەکدارێکی رێکخراوی تیرۆرستی داعش لە شاری هەولێر لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "له دوای ئۆپەراسیۆنێکی چەند مانگی، هێزە ئەمنییەكانمان سەرکەوتووانە پیلانێکی تیرۆرستانی داعشیان لە هەولێر پوچهڵكردهوه، كه له سوریاوه پیلانەکە ڕێکخراوه و ئاراستەکراوه . ئەندامانی ئهم گرووپه تیرۆریستییه كه سهر به ڕێكخراوی داعشن، ئێستا دهستگیركراون و لە ژێر لێکۆڵینەوەدان".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەپێی زانیاریی دهزگا هەواڵگرییەکانمان، داعش لە کامپی (الهول)ەوە ئهم پیلانەیان داڕشتووە، ئەمەش جێی نیگەرانییە و دەریدەخات، داعش هێشتا توانای ئەوەیان هەیە بە نایاسایی له سنوورەکان بپەڕنەوە، داوا لە هاوپەیمانان و هاوبەشەکانمان دەکەم ، کە مەترسییەکانی ئەم هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیریی ھەرێمی کوردستان و دەرەوە بە ھەند وەربگرن".
لە کۆتایی پەیامەکەشدا هاتووە "دەمەوێ دڵنیایی بدەمە خەڵکی کوردستان و ئەوانی سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن کە پارێزراو دەبن و دهزگا ئەمنیەکانمان به بهردهوامی کار دەکەن بۆ پاراستنی هەموو چین و توێژ و پێكهاتهكانی كوردستان لە تیرۆر و توندوتیژی. ستایشی كار و چالاکی خێرا و دەستبەجێی هێزەکانمان دەکەم، پابەندبوون و خۆبهخشیی ئهوان ، بووهته هۆی ئهوهی ببین به یەکێک لە ئارامترین ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
س.س
س.س