کوردستانی

رەمەزان نامیق: لە ئەمساڵدا هیچ پرۆژەیەکی وەبەرهێنان مۆڵەتی پێنەدراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رەمەزان نامیق: لە ئەمساڵدا هیچ پرۆژەیەکی وەبەرهێنان مۆڵەتی پێنەدراوە
مەودا میدیا-

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت لە سەرەتای ساڵی 2021ەوە تا ئێستا لە پارێزگای سلێمانی هیچ پرۆژەیەکی وەبەرهێنان لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە مۆڵەتی پێ نەدراوە لەکاتێکدا لەپارێزگاکانی تر چەندین پرۆژەی وەبەرهێنان چوونەتە بواری جێبەجێکردن.

لە راگەیەندراوێکدا رەمەزان نامیق، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "جگەلەوەی حکومەت هاوکار نییە بۆ گەشەپێدان و پەرەسەندنی ئەم پارێزگایە کە مەبەستێکی ناوچەگەری لەپشتە، هەروەها وەبەرهێنەر و بازرگانەکانیش ئەوەندەی بیر لەخۆ دەوڵەمەندکردن و بەرژەوەندی خۆیان دەکەنەوە هەرگیز بیر لەشارستانییەت و جوانی شار و سوودی هاوڵاتییان ناکەنەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەمەش وایکردوە ئەو ڕێژە کەمەی پرۆژەی وەبەرهێنان کە لە پارێزگاکە هەیە مۆڵەتەکانیان ئەوەندە گوماناوی بێت كە دەبێتە هۆی سەرئێشە بۆ فەرمانگە چاودێرییەکان و وادەکات نەتوانرێت وەک پێویست پرۆژە ئەنجام بدرێت".

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "هەندێک لەفەرمانگەکان بەمەبەست نایانەوێت پڕۆژە دروست بکرێت و لە رێگەی دروستکردنی رۆتینات و داواکاری شەخسی و چەند مەرجێکی پێشوەختە بەئاسانی ڕێکارە ئیداریەکان بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی پرۆژەی وەبەرهێنان تەواونابێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan