کوردستانی

پێنجوێن..ته‌رمی كه‌سێكی نه‌ناسراو دۆزرایه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێنجوێن..ته‌رمی كه‌سێكی نه‌ناسراو دۆزرایه‌وه‌
مه‌ودا میدیا-

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی ده‌ڵێ ئه‌مشه‌و ته‌رمێك گه‌یه‌نراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌یان كه‌ هیچ ناسنامه‌یه‌كی پێ‌ نیه‌ و نه‌ناسراوه‌ته‌وه‌، باس له‌وه‌ش ده‌كات ئاژه‌ڵی كێوی به‌شێكی جه‌سته‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی خواردووه‌.

لوقمان له‌تیف، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی به‌ مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "كاتژمێر 8 ی ئه‌مشه‌و ته‌رمی كه‌سێك گه‌یه‌نراوه‌ته‌ به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ ناسنامه‌یه‌كی پێ‌ نه‌بووه‌ ته‌رمه‌كه‌ ناناسرێته‌وه‌".

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی وتی "ته‌رمه‌كه‌ له‌ سنوری گوندی سیاگوێزی سه‌ر به‌ناحیه‌ی گه‌رمك له‌ قه‌زای پێنجوێن دۆزراوه‌ته‌وه‌، شوانێك هێزه‌كانی پۆلیسی لێ‌ ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌".

 لوقمان له‌تیف، وتیشی "دوای پشكنینی به‌شی دادی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان ده‌ركه‌وت ئاژه‌ڵی كێوی به‌شێكی ته‌رمه‌كه‌ی خواردووه‌ و مێژووی مردنی ئه‌و كه‌سه‌ له‌ نێوان 48 بۆ 72 كاتژمێردایه‌".

به‌پێی وته‌ى لوقمان له‌تیف، ئه‌وه‌ی تێبینی كراوه‌ ته‌مه‌نی ئه‌و كه‌سه‌ له‌ نێوان 35بۆ40 ساڵیدایه‌ و وێنه‌ی تاتۆیه‌ك له‌سه‌ر سنگیه‌تی و بڕێك پاره‌ی ئێرانی پێبوه‌.
Qaiwan
Qaiwan