کوردستانی
لە رەمەزاندا بە پلانێکی نوێوە چادێری بازاڕەکان دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی لە مانگی رەمەزاندا چاودێری زیاتری بازاڕەکان و شوێنە گشتییەکانی سلێمانی دەکەن، ئاماژە بەوەشدەکات رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و شمەک دەگرن.
لەشکر حامید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "وەک لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی لە مانگی رەمەزاندا چاودێری زیاتری بازاڕەکان و شوێنە گشتییەکانی سلێمانی دەکەین، بەمەبەستی جێبەجێکردنی رێنماییەکانی خۆپارێزی، تەندروستی، هەروەها هەم لە رووی نرخ و هەمیش لە روو کوالێتی کاڵا و شمەکەوە چاودێری بازاڕەکان دەکەین".
باسی لەوەشکرد "لیژنەکانمان بە وردی چاودێری بازاڕ و شوێنە گشتییەکان دەکەن و کاتی چاودێریکردنی لیژنەکانیش زیادکراوە، هەروەها لە مانگی رەمەزاندا زیاتر سەردانی ئەو شوێنانە دەکرێت کە خواردن و خواردنەوە و شیرینی دەفرۆشێت".
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد "بەپێی جۆری سەرپێچییەکە سزای خاوەن کارەکان دەدرێت، ئەگەر کەیسەکەی بچوک بێت غەرامە دەکرێت، بەڵام ئەگەر سەرپێچییەکەی کاری تەزویربێت ئەوا شوێنەکە دادەخرێت و رووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە".
س.س