ستایڵی نوێ

بۆ یەکەم بەربانگ سوپی مریشک ئامادە بکە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 بۆ یەکەم بەربانگ سوپی مریشک ئامادە بکە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لەکاتی بەربانگدا پێش خواردنی ژەمی سەرەکی پێویستە قاپێک سوپ بخورێتەوە تاوەکو گەدە ئامادەبێت بۆ خواردنی سەرەکی و سوپی مریشک بە برنجیش یەکێکە لە سوپە بەتام و تەندروستەکان، شێوازی دروستکردنەکەشی بەم شێوازەیە:

پێداویستییەکان

- سنگی مریشکی کوڵاو و پارچە پارچە کراو.

- 2 کوپ برنجی خڕ.

- نیو کوپ کەرە.

- 1 پیازی جنراو.

- خوێ و بیبەری رەش.

- 1 کەوچکی بچوک کاری.

- 2 کەوچکی چێشت شویتی جنراو.

- 6 کوپ ئاو.

- 2 ماجی یان بەهارات.

- نیو کوپ گێزەری جنراو.

- 3-4 کوپ ئارد.

- 200 گرام قارچک.

- 2 کوپ خامە لەگەڵ کەمێک ئاو.


چۆنیەتی ئامادەکردنەکەی

- پێویستە کەرەکە بخرێتە سەر ئاگر ئینجا پیازەکەی لەگەڵ سووردەکەینەوە لە ناوی، پاشان گێزەرەکەی تێدەکەین دواتر قارچکەکە، بە باشی تێکیدەدەین دواتر ئاردەکەی تێدەکەین و تێکی دەدەین، دواتر ماجیەکەی تێدەکەین و وردە وردە ئاوەکە دەکەینە ناوی تاوەکو دەکوڵێت، پاشان خوێ و شویت و برنج و سنگی مریشکەکە و بیبەری رەش و کاریەکەی تێدەکەین، خامەکە دەکەین بەسەریدا بۆ ماوەی نیو کاتژمێر لەسەر ئاگر دایدەنێین و دواتر ئامادە دەبێت و دەتوانیت پێشکەشی بکەیت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد