کوردستانی
هەولێر؛ بەشێک لە کەمئەندامان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەشێک لە کەمئەندامانی کوردستان لە هەولێر لەبەردەم باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیراندا خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە.
کەمئەندامانی خۆپیشاندەر داوای باشکردنی گوزەرانیان دەکەن و هۆشداری دەدەن لە خراپی ئاستی ژیانیان.
لە خۆپیشاندانەکەدا کە دەکەوێتە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانەوە، داوا دەکرێت ئەم رەمەزانە ئاوڕ لە ژیان و گوزەرانی کەمئەندامان بدرێتەوە.
سامان حسێن بەرپرسی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند "لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران خێمە هەڵدەدەین و دەمێنینەوە تا مافەکانمان دەستەبەر دەکرێن".
وتیشی "بە هەموو بەرپرسان دەڵێین کە رەمەزان بە سکی برسی ناگیرێت و مووچەی کەمئەندامێک تەنها 100 هەزار دینارە و بەوەش ناتوانن پێداویستییەکانیان دابین بکەن".
ب.م