کوردستانی
لیزا فەلەکەدین کاکەیی: رێککەوتنی هەرێم و بەغدا هێشتا نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی دانووستاندکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەنووسێت رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا هێشتا نەچووەتە بواری جێبەجێکردن و باس لەوەش دەکات بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ 60 دۆلار کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر ئابووری هەرێم نابێت.
لیزا فەلەکەدین کاکەیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نووسینێکیدا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک دەڵێت "رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا هێشتا نەچووەتە بواری جێبەجێکردن ئەمەش هۆکاری یاسایی و دارایی لەپشتە نەک سیاسی".
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان دەشڵێت "ئەگەر بمانەوێت بووژانەوەیەکی فیعلی لە داهاتی نەوتی هەرێمدا بێتەدی پێویستە پێداچوونەوە و ئەنجامدانی چاکسازییەکی دادپەروەرانە لە گرێبەستی ئەو کۆمپانیا نەوتیانەدا بکرێت".
لیزا فەلەکەدین کاکەیی ئاماژەی بەوەش کردووە "شاندی دانوستاندکاری هەرێم ئەو موژدەیەشیان پێ داین کە تیمێکی شارەزا لە بواری نەوت و کارگێری بەسەرپەرشتی سەرۆکی حوکمەتی هەرێم لەئێستادا خەریکی پێداچوونەوەن بە گرێبەستە نەوتییەکان و پرۆسەکە بەردەوامە".
ک. ر