کوردستانی
كچێك به له‌چكه‌كه‌ى خۆى هه‌ڵواسى و گیانى له‌ده‌ستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ى نیسانى 2021، له قه‌زاى رانیه كچێكى ته‌مه‌ن 23 ساڵ به له‌چكه‌كه‌ى سه‌ری خۆى هه‌ڵواسى و گیانى له‌ده‌ستدا.
به‌شى راگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت "کاتژمێر 3:20 خولەکی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشه‌ممه، تەرمی کچێکی تەمەن ٢٣ ساڵ بەناوی (س،خ،ر) گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی رانیە کە پیشەی خوێندکار و دانیشتووی رانیە گەڕەکی نەورۆزە".
ده‌شڵێت "شوێنەواری برینی پەت بە ملی كچه‌كه‌وه هەبووە، دوای ئەوەی لەلایەن پزیشکەوە مردنەکەی پشتڕاستکرایەوە، تەرمەکەی گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادوەری رانیە و دوای ئەنجامدانی توێکاری رادەستی کەسوکاری کرایەوە."
پۆلیسى رانیه، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه "پۆلیسی بەڵگەکانی تاوانی راپەڕین گەشتنە شوێنی رووداوەکە، بە گوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان پێدەچێت رووداوەکە خۆهەڵواسین بێت، له شوێنی رووداوەکەش دەستگیرا بەسەر ئەو لەچکەی کە ناوبراو خۆی پێهەڵواسیبوو، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کرایەوە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری راستەقینەی رووداوەکە بەردەوامە".
هـ.ع