کوردستانی

ئه‌نجومه‌نی فه‌توا زه‌كات و سه‌رفتره‌ و فیدیه‌ى ئه‌مساڵى دیاریكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌نجومه‌نی فه‌توا زه‌كات و سه‌رفتره‌ و فیدیه‌ى ئه‌مساڵى دیاریكرد


مه‌ودا میدیا-

ئەنجومەنی باڵای فەتواى هەرێمى كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، بڕى سه‌رفتره‌، زه‌كات و فیدیه‌ى بۆ ئه‌مساڵى ره‌مه‌زان دیاریكرد.

به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ "بۆ رەمەزانی ئەمساڵ رێژەی ئەندازەی دیاریکراو بۆ زەکات حەوت ملیۆن دینارە، ئەندازەی دیاریکراو بۆ سەرفترە سێ هەزار دینار عیراقی و فیدیەش بەهەمان شێوە سێ هەزار دینارە".

ئەنجومەنی باڵای فەتواى هەرێمى كوردستان، ئاشكراشیكرد "بۆ هەر رۆژێکی رەمەزان فیدیەکەی سێ هەزار دینار بێت، دەکاتە 90 هەزار بۆ مانگەکە".

ساڵانه‌ تاكى مسوڵمان له‌سه‌رى فه‌رزكراوه‌ كه‌ سه‌رفتره‌ و زه‌كات بدات، مسوڵمانانى جیهانیش پابه‌ندى ده‌بن و له‌ مانگى ره‌مه‌زاندا زه‌كاته‌كانیان ده‌به‌خشن، له‌كاتێكدا هه‌موو مانگه‌كانى ساڵ ده‌توانن زه‌كاتى ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانیان ده‌ربكه‌ن، فیدیه‌ش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ به‌ هۆكارى نه‌خۆشكه‌وتن یان هه‌ر هۆكارێكى تر كه‌ شه‌رعى ئیسلام ریگه‌ى پێداوه‌ ناتوانن به‌ رۆژووبن.

هـ.ع

Qaiwan
Qaiwan