کوردستانی
به‌هۆى كۆرۆناوه یادى تاوانى ئه‌نفال ناكرێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئیداره‌ى گه‌رمیان ئاشكرایكرد، ئه‌مساڵ به‌هۆى په‌تاى كۆرۆناوه ساڵیادى تاوانى ئه‌نفال ناكرێته‌وه، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد ته‌نها تاجه گوڵێنه‌ى رێز و وه‌فا له‌سه‌ر مه‌زارى ئه‌نفالكراوان داده‌نرێت.
ئیداره‌ى گه‌رمیان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت "جەلال نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانى ئه‌نفال كۆبووه‌ته‌وه‌و باسی لە تاوانی گەورەی ئەنفال و دڕندەیی رژێمی بەعسی لە شاڵاوی ئەنفالدا کرد و ئەوەی خستەڕوو، ئەنفال گەورەترین تاوانە لە مێژوودا دەرحەق بە گەلی کورد کراوە و پێویستە ئەو زوڵمەی لێمان کراوە لە زاکیرەی تاک بە تاکی کورد بە زیندوویی بمێنێتەوە".
ده‌شڵێت "ئیدارەی گەرمیان ساڵانە لە 14ى نیساندا له یادی ئەنفالدا مەراسیمی گەورە و چالاکی جۆربەجۆری ئەنجامداوە، بەڵام ئەمساڵ لەبەر پەتای کۆرۆنا و رێکارەکانی حکومەتی ھەرێمى كوردستان کە چالاکییەکانی راگرتووە، زۆر بەداخەوە ناتوانین مەراسیمی گەورە و شایستە بۆ ساڵیادی ئەنفال ئەنجامبدەین، بەڵام ئێمە بە دانانی تاجەگوڵینەی رێز و وەفاداری لەسەر مەزاری پیرۆزی ئەنفالکراوان یادی ئەنفال بەرز رادەگرین".
گه‌رمیان یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ى هه‌رێمى كوردستان كه له سه‌روبه‌ندى تاوانى ئه‌نفالدا زۆرترین زیانى گیانى و مادى به‌ركه‌وتووه.
هـ.ع