کوردستانی

به‌هاى دۆلار به‌رانبه‌ر بە دینار دابه‌زى

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌هاى دۆلار به‌رانبه‌ر بە دینار دابه‌زى

مه‌ودا میدیا-

پاش ئه‌وه‌ى دوێنى به‌هاى دۆلارى ئه‌مه‌ریكى بەرانبەر به‌ دینارى عیراقى به‌رزبوونه‌وه‌، به‌یانى ئه‌مڕۆ جارێكى دیكه‌ دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى.

دوێنێ ئێواره‌ سێشه‌ممه‌ 13ى نیسانى2021، به‌هاى دۆلارى ئه‌مه‌ریكى گه‌یشته‌ 149 هه‌زار و 500 دینارى عیراقى بۆ هه‌ر 100 دۆلارێك، به‌ڵام به‌یانى ئه‌مڕۆ نرخى دۆلارى ئه‌مه‌ریكى دابه‌زى بۆ 148 هه‌زار 650 دینارى عیراقى.

دابه‌زین و به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌هاى دۆلارى ئه‌مه‌ریكى په‌یوه‌ندى به‌ بڕى ئه‌و دۆلاره‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ رۆژانه‌ له‌ بانكى ناوه‌ندى عیراق ده‌خرێته‌ڕوو، له‌كاتى زۆر خستنه‌بازاڕى دۆلار نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى داده‌به‌زێت و له‌كاتى كه‌مى خستنه‌بازاڕى دۆلار نرخى دۆلار به‌رزده‌بێته‌وه‌، هه‌روه‌ك هه‌ر لێدوانێك له‌لایه‌ن به‌رپرسانى بانكى ناوه‌ندییه‌وه‌ كاریگه‌رى له‌سه‌ر نرخى دۆلار داده‌نێت.

له‌ماوه‌كانى رابردوودا بانكى ناوه‌ندى عیراقى به‌هاى دینارى عیراقى به‌رانبه‌ر دۆلارى ئه‌مه‌ریكى دابه‌زاند و له‌ئێستادا بانكى ناوه‌ندى هه‌ر دۆلارێكى ئه‌مه‌ریكى به‌ 1450 دینار ده‌فرۆشێت به‌ بازرگانان.

هـ.ع

Qaiwan
Qaiwan