کوردستانی
رووحانى: دەستی ئێوە دەبڕین کاتێک کە ده‌ستدرێژى دەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سەرۆک کۆماری ئێران رایگه‌یاند، پیتاندنی 60 لەسەدی یۆرانیۆم وەڵامێکه بۆ ده‌ستدرێژییه‌كان، راشیگه‌یاند ئەگەر ئیسرائیل دژی گەلی ئێمە پیلان دابڕێژێت، وەڵامی دەدەینەوە.
حەسەن رووحانی، سه‌رۆك كۆمارى ئێران، ئه‌مڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەتى ئێران، وتى "ئەوەی ئەمڕۆ رامانگەیاند IR6 لە نەتەنز چالاک دەکەینەوە یان پیتاندن دەگەیه‌نینە 60% لەسەد، ئەوەش وەڵامێكه بۆ ئاژاوەکانی ئێوە".
وتیشى "ئێوە ناتوانن دژی گەلی ئێران پیلان دابڕژێن و ده‌ستدرێژى بکەنه سه‌ر نه‌ته‌نز، دەستی ئێوە دەبڕین کاتێک کە ده‌ستدرێژى دەکەن، دیارە کە هەروا ناوەستین".
حەسەن رووحانی، ئاشكراشیكرد "ئێوە ئەگەر دەتانەوێت لە تەکنه‌لۆژیای ئاشتیخوازنەی ئێران کە لە ژێر چاودێری ئاژانسە کێشە دروست بکەن، ئێمە دیسان لەو چوارچێوەدا کار دەکەین، کاری ئێوە تیرۆریزمی ناوه‌کی بووە، بەڵام کاری ئێمە یاساییە".
رۆژی 11ى نیسانى 2021، رێکخراوی ئەتۆمیی ئێران ئاشكرایكرد، له وێستگه‌یه‌كى ئه‌تۆمى له نه‌ته‌نز هێرشێك روویداوه، به‌ڵام كوژراو و بریندارى لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
هـ.ع