عیراقی

عیراق خوێندكاره‌كانی له‌ چین ده‌هێنێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق خوێندكاره‌كانی له‌ چین ده‌هێنێته‌وه‌
مه‌ودا میدیا-

حكومه‌تی عیراق بڕیاریدا سه‌رجه‌م ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ شاری ووهان له‌ چین ده‌خوێنن به‌ فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت بهێنێته‌وه‌، باڵیۆزخانەی عێراق لە چین هێڵێکی گەرمی پەیوەندی لەگەڵ خوێندکارە عێراقییەکانی ئەو شارە دروستکردووە.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق رایگه‌یاند " حكومه‌تی عیراق بڕیاریداوه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و عیراقییانه‌ بهێنێته‌وه‌ كه‌ له‌ شاری ووهان له‌ چین نیشته‌جێن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ باڵیۆزخانەی عێراق لە چین هێڵێکی گەرمی پەیوەندی لەگەڵ خوێندکارە عێراقییەکانی ئەو شارە دروستکردووە بۆ ئاگاداربوون له‌ ته‌ندروستییان".

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "به‌ فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌تی هێڵی ئاسمانی عیراق سه‌رجه‌م ئه‌و عیراقییانه‌ ده‌هێنرێنه‌وه‌، تیمی پزیشكی تایبه‌تی عیراقیش له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دا ده‌بن و پشكنین بۆ عیراقییه‌كان ده‌كه‌ن".

حكومه‌تی چین رێوشوێنی توندی گرتووه‌ته‌به‌ر له‌ شاری ووهان به‌و پێیه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و شاره‌دا بڵاو بووه‌ته‌وه‌، به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌ تا ئێستا 80 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان