کوردستانی

شەش تۆمەتبار بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر هاوڵاتییەک دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەش تۆمەتبار بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر هاوڵاتییەک دەستگیرکران
مەودا میدیا- 

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی شەش تۆمەتباری راگەیاند کە هێرشیان کردبووە سەر هاوڵاتییەک و یەکێکیان تەقەی لێکردبوو، هەروەها دەستیش بەسەر ئەو دەمانچەیەدا گیراوە کە تەقەی پێکراوە.


لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیدا هاتووە "شەوی رابردوو لە گەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان چەند كەسێكدا روویدا و بەهۆیەوە یەكێك لە تۆمەتباران تەقەی بەسەر هاوڵاتییەكدا كرد، دوای گەیشتنی مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار توانرا چوار لەو تۆمەتبارانە دەستگیر بكرێت و لەژێر گوشاری پۆلیسدا دوو تۆمەتبارەكەی تریشیان خۆیان رادەستی بنكەی ناوبراو كرد".[

ئاماژە بەوەشکراوە "لەئێستادا تۆمەتباران بەبِریاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی  راگیراون و لێكۆڵنەوە لەگەڵیان بەردەوامە و دەستیش گیراوە بەسەر ئەو دەمانچەیەی كە بە تۆمەتبار بوەو تەقەی پێكردووە".

ناوی تۆمەتباران:

- د، ح، م  لەدایكبووی 1994.
- أ، ف، م لەدایكبووی 1993.
- أ، ف، ك لەدایكبووی 1994.
- ش ، ع ، ع لەدایكبووی 1994.
- ه ، أ، ج لەدایكبووی 1995.
- م، س، ج لەدایكبووی 1995.


س.س
Qaiwan
Qaiwan