عیراقی

مایك پۆمپیۆ و عادل عه‌بدولمه‌هدی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


مایك پۆمپیۆ و عادل عه‌بدولمه‌هدی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا
مه‌ودا میدیا-

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عیراق په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا، كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ باسكردنی خۆپیشاندانه‌كانی عیراق و ئه‌و هێرشانه‌ی كراونه‌ته‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا.

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بڵاویكرده‌وه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی به‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عیراق كردووه‌ و باسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و واشنتۆنیان كردووه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌، هه‌ردوولا كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ بكرێت له‌ رووداوی هێرشكردنه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا و مایك پۆمپیۆ، جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی هێزه‌ عیراقییه‌كان رۆڵی زیاتریان هه‌بێت له‌ پاراستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا.
Qaiwan
Qaiwan