کوردستانی

زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچەی سێ مانگی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچەی سێ مانگی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

مانگی رابردوو مووچەی سێ مانگی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن ئەمەریکاوە دابەشکرا، بڕیارە ئەم مانگەش بەهەمان شێوەی مانگی رابردوو مووچەی سێ مانگ بەسەر ئەو هێزانەدا دابەش بکرێت.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بۆ ئەم مانگەش هاوشێوەی مانگی رابردوو لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی سێ مانگ وەردەگرن".

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکرد "تائێستا ئەمەریکا کاتی ناردنی پارەکەی دیاری نەکردووە، بەڵام هەر کاتێک ئەمەریکا پارەکەی نارد وەزارەتی پێشمەرگە راستەوخۆ ئەو پارەیە دابەش دەکات".

س.س
Qaiwan
Qaiwan