کوردستانی
چوار کەس بە تۆمەتی فرۆشتنی گۆشتی ناتەندروست دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قایمقامییەتی هەولێر دەستگیرکردنی چوار کەسی راگەیاند بە تۆمەتی فرۆشتنی گۆشتی ناتەندروست بە هاوڵاتییان، هەروەها دەستیشبەسەر 2,500 کیلۆ گۆشت و سێ ئۆتۆمبێلدا گیرا.
لە راگەیەندراوێکدا قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر رایگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەمە رێکەوتی 14ی نیسانی 2021 لە درێژەی چاودێری و بەدواداچوونەکانی قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، دوای بەدواداچوون و پشکنین لە بازاڕی "شێخ اللە" سێ دوکانی گۆشتفرۆش داخران".
ئاماژە بەوەشکراوە "دەستبەسەر 2500 کیلۆ گۆشتی بەبێ مۆری سەربڕخانە و سێ ئۆتۆمبێلدا گیرا، هەروەها چوار کەسیش دەستگیرکران، بۆ ئەم مەبەستەش رێکاری یاسایی گیرایەبەر و لێپێچینەوە لەگەڵ خاوەنەکانیان دەکرێت".
س.س