کوردستانی

لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر دەنگی تەقینەوەیەکی بەرز بیسترا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر دەنگی تەقینەوەیەکی بەرز بیسترا
مەودا میدیا-

کەمێک پێش ئێستا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شاری هەولێر دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز بیسترا، بەپێی وتەی دژە تیرۆری هەولێر بێت مووشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کراوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند "دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر بیستراوە، لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکە دەستیپێکردووە"، ئاماژە بەوەشدەکات "تەقینەوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".

هەروەها دژە تیرۆری هەولێر ئاشکرای کردووە "مووشەکێک ئاراستەی بنکەی هێزەکانی ئەمەریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کراوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan