گێتی
ئەمەریکا هەڵوێستی خۆی لە بەرانبەر هێرشەکەی شەوی رابردووی هەولێر راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردوو بۆ سەر فڕۆکەخانەی شاری هەولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت ئەو هێرشانە ئەوانی توڕە کردووە.

نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی "هێرشەکانی شەوی رابردووی سەر هەرێمی کوردستانی عیراق ئێمەی توڕە کردووە، هەروەها گەلی عیراق دەمێکە بەدەست ئەمجۆرە توندوتیژییە و پێشێلکردنی سەروەرییەکەی دەناڵێنێت".
شەوی رابردوو چوارشەممە 14ی نیسانی 2021 موشەکێک ئاراستەی بنکەیەکی هێزەکانی ئەمەریکا کرا لە نزیک فڕۆکەخانەی هەرێمی کوردستان، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.
س.س