کوردستانی

كه‌ركوك..به‌هۆی پێنه‌دانی نه‌وت هاوڵاتیان گردبوونه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


كه‌ركوك..به‌هۆی پێنه‌دانی نه‌وت هاوڵاتیان گردبوونه‌وه‌
مه‌ودا میدیا-

به‌شێك له‌ هاوڵاتیانی كه‌ركوك گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامدا به‌هۆی پێنه‌دانی به‌شه‌نه‌وته‌وه‌ له‌لایه‌ن پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركوكه‌وه‌.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌شێك له‌ هاوڵاتیانی شاری كه‌ركوك گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامدا به‌هۆی دابه‌ش نه‌كردنی نه‌وت به‌سه‌ریاندا. 

هاوڵاتیان ده‌ڵێن "به‌دوو مانگ یان مانگ و نیوێك ئه‌گه‌ر 50 لیتر نه‌وتمان بدرێتێ‌ زۆرجاریش ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌مان نادرێتێ‌".

 به‌شێكی تر له‌ هاوڵاتیان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن "له‌كاتی وه‌رگرتنی نه‌وته‌كه‌شدا له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازه‌ عه‌ره‌به‌كانه‌وه‌ سوكایه‌تی زۆرمان پێده‌كرێت و ئازارمان ده‌ده‌ن".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان