ئابووری
قه‌ره‌بووى خاوه‌ن پشكه‌كانى چاڤى لاند نه‌كراوه‌ته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى له سێ هه‌فته‌ى رابردوو، وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ژماره‌یه‌ك موڵكى ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوى شاسوار عه‌بدولواحیدى، سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێى فرۆشت، تا ئێستا خاوه‌ن پشكه‌كان قه‌ره‌بوو نه‌كراونه‌ته‌وه.
نه‌ژاد سه‌ردار، خاوه‌ن پشكى چاڤى لاند به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "چاومان له‌وه‌بوو دواى 12 ساڵ له چاوه‌ڕوانیی و نه‌دانى مافى خاوه‌ن پشكه‌كان، له‌كاتى فرۆشتنى ئه‌و موڵكانه‌ى شاسوار قه‌ره‌بوو بكرێینه‌وه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "سێ هه‌فته به‌سه‌ر فرۆشتنى ژماره‌یه‌ك موڵك كه چاڤى لاند یه‌كێكیانه رۆشتووه، به‌ڵام هیچ شتێك له ئارانییه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى خاوه‌ن پشكه‌كان كه ژماره‌یان 9 هه‌زار كه‌سه".
روونی كرده‌وه "خاوه‌ن پشكه‌كان كاتى خۆى 22 ملیۆن دۆلاریان له بانكدانه‌وه بۆ كڕینى خاوه‌ن پشك، ئێستا خاوه‌ن پشكه‌كان نازانن ده‌بێت له لایه‌ن كێوه قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه و كێ به‌و كاره هه‌ڵده‌ستێت".
شایه‌نى باسه، سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه له‌زیادكردنێكى ئاشكرادا، وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ژماره‌یه‌ك موڵكى شاسوار عه‌بدولواحیدى فرۆشت كه به‌هاكه‌یان 90 ملیار دیناربوو.
ع
بیروڕا


